وێڕای ئاگربەست لە نێوان حكوومەتی كاتیی سووریا و هەسەدە، بەڵام كەمێك لەمەوبەر شەڕ لە گوندەواری سنووری كۆبانێ دەستی پێ كرد و چەكدارانی حكوومەتی سووریا هێرش دەكەن.
میدیای نزیك لە هەسەدە بڵاوی كردەوە كە چەكدارانی سووریا ئاگربەستیان پێشێل كردووە، هێرشیان كردە سەر گوندەكانی كۆبانێ كە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە شەڕ بەردەوامە.
شەڕ و پێكدادانی قورس لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و چەكدارانی سووریا لە گوندەكانی شێخلەر، چەلەبی و زێریكی بەردەوامە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە ئاگربەست بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە نێوان هەردوولادا درێژ كراوەتەوە، تا ئێستە زیاتر لە 22 جار لەلایەن چەكدارانی سووریاوە پێشێل كراوە.