رابوون مەعرووف: دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئومێدی سەرەكی لێقەوماوانی رۆژئاوایە

:: PM:06:02:25/01/2026 ‌
رابوون مەعرووف پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و مامۆستای زانكۆ، نووسینێكی لەبارەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڵاو كردووەتەوە و چیرۆكێكی خۆیشی لەگەڵ سەرۆكی ئەو دەزگایە دەگێڕێتەوە. 

رابوون مەعرووف نووسیویەتی، چەند ساڵێك دەبوو، پێوەندییەكانم لەگەڵ پارتی بە جۆرێك خراپ و گەیشتبووە، شوێن و شێوازێك كە من هەرگیز لە ژیانی سیاسیی خۆمدا، حەزم بەو شێوازە لە سیاسەتكردن نەكردووە،  لەو كات و سەردەمە، لە فڕۆكەخانەی هەولێر، ئەو سەردەمەی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووم، دەگەڕاینەوە بۆ بەغدا، كەسێك لە تەنیشتم، كە یەكسەر دیار بو پیاوێكی بەڕێز و نەجیبە، زۆر بە حورمەتەوە، دەستیكرد بە قسەكردن. كە خۆی ناساند، گوتی: من، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانیم.

ئەو نووسیویەتی، لەوێ رۆژێوە، هەر كاتێك چاوم بە كارێكی خێرخوازیی ئەو دەزگایە كەوتبێت، یەكسەر ئەورۆژەم دێتەوە یاد كە ئەو پیاوە نەجیبەم بینی. لە لافاوەكەی چەمچەماڵ، دیسان سەلماندیان، كە پشت و پەنای یەكەم و دووەم و سێیەمی كورد، هەر كورد خۆیەتی. 

هەروەها سەرنجی خستووەتە سەر ئەو هاوكارییانەی ئێستە دەزگاكە دەیبات بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و دەڵێ‌، دوای هێرشی تیرۆریست و بەربەرییەكان بۆ سەر رۆژئاوا، هاوكاری و بەهاناوەچوونی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ لێقەوماوانی كورد لەوێ، تەنانەت رێگەی پیشانی سەركردە و سیاسییەكاندا، كە دەبێت ئەوان بە كوێدا بڕۆن، بۆیە ئومێدی سەرەكی رۆژئاوان و مەهێڵن مناڵانی كورد هەست بە بێكەسی و تەنهایی بكەن.


وشە - وشه‌