لەبارەی هێرشەكانی دوێنێ بەرپرسێكی یەپەگە داوایەك لە سووریا دەكات

:: AM:09:41:26/01/2026 ‌
دوای هێرشەكانی ئێوارەی دوێنێ‌ لە سنووری كۆبانێ،‌ بەرپرسێكی یەپەگە دەڵێت، پێویستە سووریا ئەو هێرشانە رابگرێت و ئێمە لەگەڵ هەسەدە لەگەڵ درێژەدانین بە رێككەوتنی ئاگربەست.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی كانوونی دووەم، سیامەند عەلی بەرپرسی راگەیاندنی یەپەگە، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوێنی هێرش هەبوو بۆ سەر دەوروبەری كۆبتانێ‌، وەك هەسەدە و یەپەگە دەمانەوێت ئاگربەست بەردەوام بێت.

زیاتر گوتی، ئێمە نامانەوێت شەڕ درێژەی هەبێت و یان دروست ببێتەوە، بۆیە ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ بەردەوامیی ئاگربەست دەیكەین، بۆیە داواش لە سووریا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین، هاوكاربن لە سەركەوتنی ئەو ئاگربەستەی ئێستە هەیە.

باسی لەوەش كرد، ئێوارەی دوێنێ‌ لە شەش ناوچەوە هێرش كراوە، زۆرترینیان لە كۆبانێ بوون، دیارترینیان لە میحوەری شارۆچكەی چەلەبیە لە باشووری رۆژهەڵاتی كۆبانێ هێرشمان كراوەتە سەر.
 
دەشڵێت، گوندەكانی زێرك و قاسمیە دوێنی كەوتنە بەر هێرشی چەكداران، بەهۆیەوە منداڵێك شەهید بووە و چوار منداڵی تریش بریندار بوون.


وشە - رامیار جەواد