پەیامی سەرۆك بارزانی لە 11مین ساڵوەگەڕی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێ رای دەگەیەنێت، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین.
ئەمڕۆ دووشەم 26ی كانوونی دووەم، لە 11مین ساڵوەگەڕی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە.
سەرۆك دەڵێت، لە 11مین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا، ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد.
لە پەیامەكەی سەرۆكدا هاتووە، ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا.