وەزارەتی پێشمەرگە: هەرگیز كۆبانێ ناكەوێ

:: PM:05:04:26/01/2026 ‌
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بەبۆنەی 11مین ساڵوەگەڕی رزگاركردنی كۆبانێ‌ بڵاو كردەوە. 

وەزارەتەكە دەڵێ‌، لە 11مین ساڵوەگەڕی ڕزگاركردنی كۆبانێدا، سڵاو بۆ پێشمەرگە و شەڕڤانە قارەمانەكان دەنێرین كە شان بە شانی یەكتر لە بەرەنگاربوونەوەیەكی ئەفسانەییدا دژی تیرۆریستانی داعش جەنگان و بە گیانی خۆیان و بەرخودانێكی بێوێنە توانیان كۆبانێ لە دەستی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی ئازاد بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە سەركەوتنی كۆبانێ سەركەوتنی گیانی بەرگری و مرۆڤانە بوو بەسەر دڕندەیی تیرۆستانی داعشدا، بەهەمان روحیەتی بەرخودان و بەرگری، هەرگیز كۆبانێ ناكەوێ و ئیرادەی سەركەوتن بەردەوام دەبێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم