وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پۆستی ڕاگری كۆلێژی یاسا و كارگێڕی لە زانكۆی هەڵەبجە ڕادەگەێنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنوێنییەكاندا پۆستی ڕاگری كۆلێژی یاسا و كارگێڕی لە زانكۆی هەڵەبجە رادەگەیەنێت، ئاماژەیان بەوە كردووە كە هەر كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.
مەرجەكان دەبێت هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت و نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت و خزمەتی زانكۆیی لە 10 ساڵ كەمتر نەبێت.
وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لەمڕۆوە تا دووی شوبات كەسی ئارەزوومەند دەتوانێ سی ڤی بۆ ئەو
ئیمێلە بنێرە.