مەزڵووم عەبدی سوپاسی مەسروور بارزانی دەكات

:: PM:09:05:26/01/2026 ‌
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە"، پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دا.

مەزڵووم عەبدی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی X بڵاوی كردەوە، لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرسی گواستنەوەی چەكدارانی گیراوی داعشیان بۆ عێراق و هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ جێگیركردنی ئارامییان تاوتوێ كردووە.

مەسروور بارزانی دووپاتی لەو هەوڵانە كردووەتەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پاڵپشتیكردنی خوشك و براكانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان گرتوویەتیە بەر. 

مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ ئەو پشتگیرییە بەردەوامانە دەربڕی كە حكوومەتی هەرێم لەم قۆناغە هەستیارەدا پێشكەشی كردوون، ئەمەشی وەك ڕەنگدانەوەی ڕۆحی هاوبەشی و بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی لەم كاتە سەختانەدا وەسف كرد.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم