شەموو كوردەكان ئەوروپا دەهەژێنن و گەورەترین خۆپێشاندانی جەماوەری ئەنجام دەدەن

:: AM:09:40:27/01/2026 ‌
بڕیارە رۆژی شەموو كوردانی ئەوروپا تێكڕا لە ئەڵمانیا كۆببنەوە، خۆپێشاندان و گردبوونەوەیەكی گەورەی جەماوەری رێكدەخەن بۆ پاڵپشتیی كوردانی رۆژئاوا.

ئەمڕۆ سێشەم 27ـی كانوونی دووەم، رێوان قاسم كوردێكی دانیشتووی ئەوروپایە و یەكێكە لەو كەسانە بۆ ئەو خۆپێشاندانە ئامادەكاریی دەكات، بە "وشە"ـی راگەیاند، بڕیارە ڕۆژی شەموو 31ی كانوونی دووەمی 2026، سەعات یەكی پاش نیوەڕۆ تا سەعات شەشی ئێوارە، بەكاتی ئەوروپا، خۆپێشاندانێكی گەورە و بەرفراوانی كوردانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا لە شاری (بۆن، هۆفگارتێن) بەڕێوە بچێت. 

زیاتر گوتی، ئەو خۆپێشاندانە بۆ پاڵپشتیی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستانە و ئامادەكاریی زۆری بۆ كراوە، بۆیە پێویستە تەواوی كوردانی ئەوروپا بەشداری بكەن.

ناونیشانی ئەو خۆپێشاندانە:

📍Bonn, Hofgarten
🗓️31.01.2026
⏱️13:00-18:00



وشە - رامیار جەواد