یەكێتی داوای لە پارتی كردووە دەرفەتی پێ بدرێت و كۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار دوا بخرێت، بەپێی زانیارییەكان رەنگە تا رۆژی یەكشەم دوا بخرێت.
ئاڤێستا یەحیا ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی پارتی رای گەیاند، یەكێتی ئەمڕۆ داوای كردووە دەرفەتیان پێ بدرێت و كۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دوا بخرێت.
گوتیشی، یەكێتی پێی وایە لە هەڵبژاردن بەربژێرەكەی پارتی دەیباتەوە، بۆیە پێی باشە پێش ئەوە رێككەوتنێك لەگەڵ پارتیش بكات.
یەكێتی ماوەیەكی زۆرە كێشە بۆ پێكهێنانی حكوومەت دروست كردووە، ئەمەش وای لە پارتی كرد بەربژێری هەبێت و ئێستەش بەربژێری پارتی بەهێزترە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی لە بەغدا گفتوگۆی رژد لەبارەی كشانەوە و رێكەوتن بۆ بەربژێرێكی هاوبەش دەكرێت.
پارتی بەربژێری هەیە و باوەڕیش دەكەن و لە هەڵبژاردنەكان دەربچێت، بەڵام هێشتا كات هەیە و یەكێتیش داوای كاتیان كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ گفتوگۆی یەكێتی و پارتی لەسەر كشانەوەی بەربژێری یەكێتی دەبێت، پۆستەكانی پارتی لە بەغدا دەدرێتە یەكێتی و لە بەرانبەردا بەربژێری پارتیش دەبێتە سەرۆك كۆمار.