لە باكوری كوردستان خۆپێشاندانی ملیۆنی دەست پێ دەكات

:: PM:02:17:28/01/2026 ‌
بڕیار وایە ڕۆژی هەینی لە شارەكانی باكوری كوردستان و توركیا و دوای نوێژی هەینی، چەندان گردبوونەوەی ملیۆنی ئەنجام بدرێن.

هەر لە ئێستەوە ئامادەكاری بۆ خۆپێشاندانەكان لە شارەكانی باكوری كوردستان دەستی پێ كردووە،  بڕیارە رۆژی هەینی كۆتایی بە بێدەنگی بهێنرێت و كورد هێزی گەورەی خۆی پێشانی دنیا بدات.

پێشتر باس لە بێدەنگبوونی باكوری كوردستان دەكرا كە لەم رووداوەی رۆژئاوای كوردستان چالاكیی زۆر نییە، بەمەش لەوە هات كە گەورەترین بەشی كوردستان باكوری كوردستان، دەتوانێ بەملیۆنان هاوڵاتی بهێنێتە سەرشەقام.

بەپێی ئامادەكارییەكان رۆژی هەینی لە چەندان شاری باكوری كوردستان، چەندان خۆپێشاندانی گەورەی ملیۆنی دەكرێت و تێیدا دەنگی كورد بەدنیا دەگەیەنرێت.

خۆپێشاندانەكانی باكور لە ژێر ناوی "نا بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ ئاشتی" دەبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە پارێزگاكانی باكوری كوردستان، رێگریی لە چالاكیی كوردستانیان دەكەن و داوایان كرد هیچ گردبوونەوەیەك نەكرێت، بەڵام كورد بڕیاری خۆی داوە و بەردەوامە لە خۆپێشاندان و ناڕەزاییەكان دژی داگیركارانی كوردستان.
 



وشە - سۆران عەزیز