مەچنە دەرەوە.. ئەمشەو تەمە

:: PM:06:28:29/01/2026 ‌
لە ئەمشەوەوە كەشوهەوا گۆڕانكارییەكی تری بەسەردا دێت، و تەم تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. 

لە ئێستەوە لە هەولێر تەم دەستی پێ كردووە و مەودای بینین كەم بووەتەوە، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی لەوبارەیەوە زانیاریی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ‌، "ئەمشەو بەهۆی بەرزبووونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا و دابەزینی پلەكانی گەرما، تەمومژێكی چڕ زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".

هەروەك ئەوەیشی گوتووە، ئەم تەمومژە ئێستە لە هەولێر هەستی پێ دەكرێت و مەودای بینین كەم دەبێتەوە، بۆیە ئەگەر بۆ كاری زۆر پێویست نەبوو لەماڵ مەچنە دەرەوە.

ئامۆژگاری شۆفێرانی كردووە كە پێویستە شۆفێران لە هێڵەكانی دەرەوە ئاگادار بن، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خۆیان خێرایی لێخوڕین كەم بكەنەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم