كوردێك بووە خاوەنی بڕوانامەی پێكەوەژیان لە زانكۆیەكی كۆستەریكا

:: PM:02:32:31/01/2026 ‌
زانكۆی ئاشتی لە كۆستەریكا كە بە بڕیاری كۆمەڵی نەتەوە یەكگرتووەكان دامەزراوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی جۆیا و دامەزراوەی شاحەمەد لە بەحرێن كە كار لەسەر پێكەوەژیان دەكەن، بڕوانامە دەدەنە كوردێك. 

ئەمڕۆ شەموو 31ی كانوونی دووەم، د. كرمانج عوسمان راوێژكار لە وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بەشداریی لە خوێندنی ئەو دامەزراوانە كردبوو، بووە خاوەنی ئەو بڕوانامەیە كە پلەی دیپلۆمی باڵای هەیە. 

ئەو بۆ "وشە" گوتی، من یەكەم كەسم لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان كە ئەو بڕوانامەیەم پێ‌ دراوە و خوێندنم لەو دامەزراوە تەواو كردووە. 

ئەو روونی كردەوە كە زانكۆكە چەندان دەوڵەتی تێدایە، كوردیش وەك یەكێك لەو دەوڵەتانە مامەڵەی لەگەڵ كرا و بڕوانامەی پێ درا. 









وشە - وشه‌