دەسەڵاتی كارگێڕی و دارایی فەرماندەی دەڤەرەكانی یەك و دوو دیاری دەكرێت

:: PM:05:58:01/02/2026 ‌
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بڵاوی كردەوە، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی باڵا بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

ئومێد سەباح، بڵاوی كردەوە لە چوارچێوەی یەكخستن و رێكخستنەوەی هێزەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و دروستكردنی فەرماندەی دەڤەری یەك و دەڤەری دوو، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی لیژنەی باڵا بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لیژنەی باڵا بۆ تاوتوێی دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی كارگێڕی و دارایی و یاسایی فەرماندەی دەڤەرەكانی یەك و دوو بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لیژنەكە لە داهاتوویەكی نزیك كارەكانی كۆتایی پێ بهێنێت، و دەسەڵاتە كارگێڕی و دارایی و یاساییەكانی دەڤەرەكان، پەسەند بكرێت.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم