كۆمەڵێك لەو كەسانەی لە لالەزار لەكاتی شەڕ گیرابوون ئەمڕۆ ئازاد كران، كە یەكێكیان شوفێری تایبەتی لاهوور شێخ جەنگییە.
ئەمرۆ سێشەم سێی شوبات، سكرتێر و هەشت پاسەوانی لاهوور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، لە سلێمانی ئازاد كران.
قادر ئاغا مەنتك یەكێكە لە پارێزەرانی ئەو كەیسە، بە "وشە"ـی راگەیاند، یەكێك لە گیراوەكان كە ئەمڕۆ ئازاد كراوە، ناوی كەریم حاجی عەلییە شۆفێری تایبەتی لاهوور شێخ جەنگی بووە و پلە سەربازییەكەی عەقیدە.
لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو، پاش هێرشێكی گەورەی هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سەر هۆتێل لالەزار كە تێیدا تانك و زرێپۆش و درۆن و كۆپتەر و تۆپی جۆراوجۆر بەشدارییان كرد، لاهوور جەنگی لەگەڵ پۆڵادی برای و سەتان كەس لە پاسەوان و سكرتێر و كارمەندانی هۆتێل لالەزار گیران.
لە ماوەی رابردوودا لاهوور جەنگی بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست و بەرەنگاربوونەوەی هێزە تەناهییەكان و چەند تۆمەتێكی تر، برایە بەردەم دادگا، بەڵام هەندێك سەرچاوە ئاماژەیان بەوە كرد كە لاهوور جەنگی تۆمەتەكانی رەت كردووەتەوە.