وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەفەرمی رێنوێنیی پێدانی زەوی هەموار كردەوە و ناوی فەرمانبەرانی گرێبەستیشی تێدا زیاد كرا.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری شوبات، لە نوێترین رێنوێنی لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنیی نوێ بۆ دابەشكردنی زەوی دەرچوو، فەرمانبەرانی گرێبەستیش سوودمەند دەبن.
وەزارەتی شارەوانی ڕێنوێنیی دابەشكردنی زەویی هەموار كردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، فەرمانبەرانی گرێبەستیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی زەوییان پێ دەدرێ.
لە هەرێمی كوردستاندا نزیكەی 37 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن و لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.
لە 27ـی ئاداری 2024دا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی. بڕیارەكە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو كرایەوە.