داواكاریی گشتیی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای بێڕێزیكردن بە سیمبولەكانی نیشتمان، بڕیاری داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی نالیای لە هەرێمی كوردستان دا و یەكەم هەنگاویش لە پایتەختی هەرێمی كوردستانەوە دەبێت.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بڕیاری داواكاری گشتی بۆ داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی نالیا لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دەرچووە و لە هەولێر جێبەجێ كراوە و دواتر لە شارەكانی تر جێبەجێ دەكرێت.
بڕیارەكەی داواكاری گشتیی لەسەر بنەمای سكاڵاكانی سەر ئەو كەناڵەیە و یەكێك لەوانە تۆمەتی بێڕێزیكردنە بە سیمبولەكانی نیشتمان.
هەر ئەمڕۆ چوارشەم چواری شوبات، هێزە تەناهییەكان دەستیان بە جێبەجێكردنی بڕیاری داواكاری گشتیی كرد و لە هەولێر نووسینگەكەیان داخستن. هێزەكەیش پۆلیس بوون و بە فەرمانی دادگا كارەكەیان كردووە.
كەناڵی نالیا خاوەندارییەتەكەی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەگەڕێتەوە، كە ماوەیەكی كەمە یەكێتی لە گرتووخانە ئازادی كرد و رێككەوتنی لەگەڵ كرد.