بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆبانێ ڕای گەیاند، بەهۆی پچڕانی كارەباوە 14 وێستگەی ئاو كار ناكەن، بۆیە نزیكەی 20 ڕۆژە كۆبانێ و گوندەكانی بێ ئاو بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆبانێ، لەبارەی پچڕانی كارەبای 14 وێستگەی ئاو لە شارەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە.
ڕاگەیەنراوەكە لەلایەن زۆزان خەلیل هاوسەرۆكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو لە بەردەم شارەوانیی گەلی كۆبانێدا خوێنرایەوە و ڕای گەیاند، بەهۆی پچڕانی كارەباوە 14 وێستگەی ئاو كار ناكەن، ئەمەش مەترسیی لەسەر ژیانی 500 هەزار كەس دروست دەكات.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو بەڵێنانەی لەبارەی دابینكردنی كارەبا دراون هیچی جێبەجێ نەكراون