مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دوبەی، لەگەڵ سوڵتان ئەلجابر، وەزیری پیشەسازی و تەكنەلۆجیای پێشكەوتووی ئیمارات كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دووپات لە گرنگیی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئیمارات لە بوارەكانی وزە و سامانە سروشتییەكان و تەكنەلۆجیادا كرا.