دوای ململانێیەكی زۆر و لەوكاتەی مەجید حەمەئەمین بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی سێی هەولێر لە دەرەوەی وڵات بووە، یەكێتی بڕیاری دانانی رێباز بێركۆتی لە بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر دا.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری شوبات، رێباز بێركۆتی بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێر لە پۆستەكەیدا دەستبەكار بوو، بڕیارەكە لە كاتێكدا دراوە كە مەجید حەمەئەمین بەرپرسی پێشووی مەڵبەند لە دەرەوەی وڵات بووە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەو شكستەی كە یەكێتی تووشی هات، ململانێی گۆڕینی بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی دەستی پێ كردووە.
لەو كاتەدا كە مەجید حەمەئەمین بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی یەكێتی لە دەرەوەی وڵات بووە، یەكێتی لەناو تەنگژە و ململانێیەكی زۆردا لە كۆتایی پۆستەكەی دا بە رێباز بێركۆتی.
مەجید حەمەئەمین دوای وەرگرتنەوەی پۆستەكەی، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی یەكێتی گوتی، یەكێتی سەركەوتنی بەدەست هێنا لە هەولێر "من بەتەمەنم" بۆیە پێویست بوو بەرپرسی مەڵبەند بگۆڕن.