مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی دیدارەكانی لە لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی، كۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزتركردنی پێوەندیی دوولایەنە لە بوارەكانی ژێرخان و وزە و بەتایبەتی كەرتی كارەبا، لەم ڕووەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی ڕووناكی و دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی لە هەرێمی كوردستان كرا، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هەموو هاوكارییەك دەربڕی.