دەزگای خێرخوازیی بارزانی 361 ترێلە كەلوپەل و خۆراكی بۆ رۆژئاوا بردووە

:: PM:02:22:07/02/2026 ‌
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ئاوارە و لێقەوماوانی ڕۆژئاڤای كوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئامار كە تا بەرەبەیانی شەشی شوباتی 2026 تۆمار كراوە، پرۆسەی دابەشكردنی پێداویستییەكان بە چڕی بەردەوامە و هەزاران خێزان لێی سوودمەند بوون.

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم خزمەتگوزارییانەیان پێشكەش بە رۆژئاڤای كوردستان كردووە:

كۆمەكی گشتی: گەیاندنی 361 بارهەڵگر هاوكاری (خۆراك، كەلوپەلی ناخۆراكی، پزیشكی و سووتەمەنی).

سوودمەندبووان: 12 هەزار و 526 خێزان هاوكارییان پێگەیشتووە.

سووتەمەنی: دابەشكردنی 325 هەزار و 852 لیتر سووتەمەنی بەسەر هەشت هەزار و 908 خێزان.

خۆراك: دابەشكردنی 73 هەزار و 12 ژەمە خۆراكی گەرم.

كەرتی تەندروستی: چارەسەركردنی پزیشكی بۆ حەوت هەزار و ٩١٩ كەس.

هەلی كار: ڕەخساندنی 731 هەلی كار لە چوارچێوەی پڕۆژەكاندا.

ئەم هاوكارییانە شارەكانی (قامیشلۆ، دێرك، گركێلەكێ، تربەسپی، عامودا، دێربێسیێ، حەسەكە و عەفرین)ی گرتووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد