سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات

:: PM:06:17:07/02/2026 ‌
بەبۆنەی 32ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سەرۆك بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی X، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە.

سەرۆك بارزانی نووسیویەتی، لە ساڵوەگەڕی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم، ئومێدی سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم