مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سكای نیوزی عەرەبی رای گەیاند، لە عێراق هەڵبژاردنێك كراوە، بۆیە پێویستە رێز لە دەنگ و خواستی خەڵكی عێراق بگیرێت.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران گوتی، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بڕیاری كوردە، وەك ئەوەی ئێمەیش رێز لە بڕیاری لایەنی شیعە دەگرین و ئێستە پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین حزبی عێراقە و نیوەی كورد دەنگیان بە پارتی داوە، بۆیە سەرۆك كۆمار مافی ئەو حزبەیە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پێوەندییەكانی عێراق و ئەمەریكا گرنگە و پێویستە سوپاسی پشتیوانییەكانی ئەمەریكا بۆ عێراق بكەین.
ئەو روونی كردەوە، كە تا ئێستەیش داعش هەڕەشەیەكی رژدە لەناوچەكەدا، بۆیە مانەوەی ئەمەریكا بۆ لەناو بردنی تیرۆریستان پێویستە.
هەروەها دووپاتی لەوە كردەوە كە رێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق هەنگاوێكی گرنگە.