كۆمپانیای OPVI تایبەت بە پشكنینی ئۆتۆمبێل و هەزەی ئۆتۆمبێل، كۆمەڵێك رێنوێنی نوێی دەركرد، بەپێی رێنوێنییە نوێیەكان هەر ئۆتۆمبێلێك لە پشكنینی ساڵانە دوا بكەوێت، سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی شوبات، كۆمپانیای OPVI بڵاوی كردووەتەوە، رێنوێنیی نوێ بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێلی ساڵانە دانراون و بەپێی رێنوێنییە نوێیانە، كرێی پشكنینی ساڵانە و سزای دواكەوتن بەگوێرەی كۆتا پشكنین كە بۆ ئۆتۆمبێلەكە ئەنجام درابێت دیاری دەكرێت.
لە رێنوێنییە نوێیەكاندا هاتووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە كاتی یاسایی خۆیاندا سەردان دەكەن، كرێی پشكنینیان وەك خۆی دەمێنێتەوە و هیچ بڕە پارەیەكی زیادەیان لێ وەرناگیرێت، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی یەك ساڵ دوا كەوتوون، جگە لە كرێی پشكنینی ئاسایی، بڕی 50%ی كرێی ساڵێكی پشكنین وەك سزا دەخرێتە سەر پارەكەیان.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و زیاتر پشكنینیان نەكردووە، سزاكەیان قورستر دەبێت، چونكە كرێی پشكنینی ساڵی ئاسایی 50%ی كرێی پشكنین بۆ ساڵی یەكەمی دواكەوتن، 100%ـی كرێی پشكنین بۆ ساڵی دووەم و هەر ساڵێكی تری دواكەوتوو (واتە بۆ هەر ساڵێكی تری دواكەوتوو كرێی پشكنینەكە دوو هێندە دەبێت).
كۆمپانیای PVI ئاماژەی بەوە كردووە؛ ئەم هەنگاوە بۆ هاندانی شۆفێرانە تا ساڵانە و لە كاتی دیاریكراودا پشكنینی هونەری بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن، ئەمەش بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەكان و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ.