سەرۆک بارزانی و نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریایان تاوتوێ کرد و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ڕێگریکردن لە شەڕ و ئاڵۆزی.
ئەمڕۆ یەکشەم 8ی شوباتی 2026، پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک بارزانی و تۆم باراک نوێنەری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.
لەو پێوەندییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بەگشتی و دواین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لە پێویستیی بەردەوامیی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێک بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.
هەر لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا، هەردوولا دەستخۆشییان لە یەکتری کرد بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گێڕاویانە.
هاوکات سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی ئەمەریکا، دووپاتی لە بەردەوامیی هاوپەیمانیەتیی نێوان گەلی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.