سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز دەكەم بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا.
ئەمڕۆ دووشەم نۆی شوبات، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" رای گەیاند، "بە گەرمی پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز دەكەم بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا".
باس لەوەش دەكات، پێوەندییەكانمان لەگەڵ هۆڵەندا بەرز دەنرخێنین و خوازیاری بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نێوانمانین.
دیلان یەشیلگۆز سەەرتای ئەم هەفتەیە وەك وەزیری بەرگریی هۆڵەندا هاتە هەڵبژاردن.