بەدر مەحموود پارێزگاری سەڵاحەدین دوای سوێندخواردنی، چوونە پەرلەمانی عێراقی رەت كردەوە و گەڕاوەتەوە سەر كارەكەی وەك پارێزگار، بەوەش كەریم شكور كاندیدی یەكێتی لە هاوپەیمانێتی "جەماهیری وەتەنی" دەچێتە پەرلەمانی عێراق و ژمارەی كورسییەكانی یەكێتی لە 18ـەوە دەبنە 19 كورسی.
بەپێی نووسراوێكی فەرمی، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین بەدر مەحموود فەحل دەستبەرداری كورسییەكەی پەرلەمان بوو، دووبارە گەڕایەوە سەر پۆستی پارێزگاری، بەمەش نوێنەرێكی كوردی خورماتوو دەچێتە جێگەكەی لە پەرلەمانی عێراق. ئەو نوێنەرەش مەلا كەریم شكورە.
ئەم هەنگاوە وایكرد كورد لە خورماتوو ببێتە خاوەن كورسییەكی پەرلەمانی و لە جێگەی بەدر مەحموود كەریم شكور ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری ئێستەی خورماتوو كە لە ریزبەندی دووەمی لیستەكەدایە، دەچێتە شوێنەكەی و دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
لە رۆژی 11.11.2025 هەڵبژارنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، كوردانی خورماتوو بە دوو نوێنەری جیاجیا بەشدارییان لە پرۆسەكە كرد، هەرچەندە كەریم شكور كاندیدی لیستی هاوپەیمانی بەناوی "جەماوەری نیشتمانی" بوو، زیاتر لە 15 هەزار دەنگی كوردی سنوورەكەی بەدەست هێنا كە لە ریزبەندی دووەمی لیستەكەدا بووە، بەڵام لەڕووی یاساییەوە دەبوو كورسییەكی لیستەكە بۆ ژنێك بێت، بەمەش پارێزگار و ژنێك دەرچوون.