پارتی و یەكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار كۆ دەبنەوە

:: PM:03:11:09/02/2026 ‌
بڕیارە رۆژی چوارشەم هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر ئاستی باڵا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كۆ ببنەوە.

كەمێك لەمەوبەر سەرچاوەیەكی ئاگادار، بە "وشە"ی راگەیاند، بڕیارە رۆژی چوارشەم پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كۆ ببنەوە. 

هەمان سەرچاوە باسی لەوە كرد، لێكتێگەیشتن و نزیكبوونەوە هەیە، بەتایبەت كە پێشتر پارتی لە زاری فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەی راگەیاندبوو، ئامادەن لە بەرانبەر پۆستی سەرۆك كۆمار، هەموو پۆستەكانی تری عێراق بدەن بە یەكێتی. 

لەلایەكی ترەوە هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، زانیارییەكانی "وشە"ی پشتڕاست كردووەتەوە و رای گەیاند، رۆژی چوارشەم هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی لە ئاستی باڵا كۆ دەبنەوە.

دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە ئەگەر هەردوولا رێكبكەون، ئەوا رۆژی پێنجشەم پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆ دەبێتەوە.



وشە - وشه‌