لەلایەن هێزێكی یەكێتی هەوڵی ڕفاندنی سكرتێری وەزیری پێشمەرگە دەدرێت

:: AM:10:57:10/02/2026 ‌
هێزێكی یەكێتی هەوڵی ڕفاندنی رۆژنامەنووس و سكرتێری وەزیری پێشمەرگە دەدەن، ئەوەش دوای ناكۆكییە بەردەوامەكانی ناو ئەو حزبە دێت كە لە ماوەی رابردووشدا لەو كەسەیان دا.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی شوبات، میران بەكر رۆژنامەنووس و سكرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە رای گەیاند، ئێستە هێزێكی زۆری ئینزیباتی عەسكەریی (یەكێتییەكان) لە وەزارەتی پێشمەرگە، هاتوونەتە سەر ماڵم و بە بێ هیچ فەرمانێكی دادوەر بە مەبەستی گرتنم.

دەشڵێت، لەلایەن سكوێریتییەكانی شوقەوە ڕاگیراون و هەڕەشەش دەكەن، بۆیە تەناهیی خۆم و خێزانەكەم لە مەترسیدایە، قوباد تاڵەبانی و سەرخێڵی ئاسایش ناوەستن.

میران بەكر پاڵانی راگەیاندنكاری یەكێتی و كادری باڵا، وەك خۆی بڵاوی كردەوە، شەوی هەینی/شەموو 20ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، سەعات 11 و نیوی شەو لەلای گەڕەكی شەهیدانی یەكێتی لە هەولێر كە دەكەوێتە پشت بارەگای مەكتەبی سیاسیی حزبەكە، هێرشی كراوەتە سەر و دوای ئەوەی توورەگەیان لەسەر كردووە، سێ‌ سەعات بە لێدان و بۆكس لە شوێنی نادیار بێسەروشوێنیان كردووە. 

میران بەكر كە سكرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو، وەزارەتەكە سەرباری ئەوەی رای گەیاند لێكۆڵینەوەی ورد دەكەن. ئەوەیشیان گوت كە دوو ساڵە ئەو لەو پۆستەدا نەماوە.

ئەوەی شیاوی بیرهێنانەوەیە لە ماوەی رابردوودا، میران بەكر و شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەكێتی و نزیك لە سەركردایەتیی باڵای ئەو حزبە، كێشە كەوتە نێوانیان و میران بەكر لە نووسینێكدا چەندان نهێنیی لەبارەیەوە ئاشكرا كرد، بۆیە ئێستە هەموو ئاراستەكان بەو جۆرەن كە ئەو كردەیە لەلایەن ئەوەوە ئەنجام درابێت /هێشتا پشتڕاست نەكراوەتەوە/. 




وشە - رامیار جەواد