پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان دەكشێتەوە

:: PM:01:19:11/02/2026 ‌
ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتەر"ی ئەمەریكی لە زاری سێ سەرچاوەوە بڵاوی كردووەتەوە، شەوی سێشەم 100 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) خاكی سووریایان بەرەو هەرێمی كوردستان جێهێشتووە.

 ماڵپەڕەكە باسی لەوەش كردووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنەدا دێت كە لە 30 مانگی ڕابردوو لە نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) واژوو كراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕە، ئەم گواستنەوەیە دوای كۆبوونەوەیەكی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌ و جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە 22 كانوونی دووەم دێت.

بەگوتەی ماڵپەڕەكە، سەرۆكی هەرێم لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێكی سەرەكیی گێڕاوە بە مەبەستی دروستكردنی متمانە لە نێوان دیمەشق ‌و هەسەدە، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان‌ و جێبەجێكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنی نێوانیان هەژمار دەكرێت.



وشە - سۆران عەزیز