سڵاوی میر و جێنشینی كوێت بە سەرۆكی حكوومەت گەیەنرا

:: PM:04:31:11/02/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە حەسەن محەمەد ئەلزەمان باڵوێزی كوێت لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە عوسمان ئەلداود كونسوڵی گشتیی كوێت لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، باڵوێزی كوێت سڵاو و ڕێزی میر و جێنشینی كوێتی بە سەرۆكی حكوومەت گەیاند و دووپاتی لە گرنگیی بەهێزكردنی پێوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە.

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە پێویستیی پێشخستنی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كوێت كرد، خواستی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەكانی نێوان هەردوولا دووپات كردەوە.

دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو .



وشە - سه‌رخێڵ هاشم