سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان: رێككەوتن لەسەر سەرۆك كۆمار نەكراوە

:: PM:06:47:11/02/2026 ‌
لەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەندێك لە میدیاكان زانیاریی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە گوایە ئەو دوو حزبە لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێككەوتوون، بەڵام "وشە" بەدواداچوونی كرد دەرکەوت هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.

كەمێك لەمەوبەر، سەرچاوەیەك لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان، بە "وشە"ی گوت، تا ئێستە هیچ رێككەوتنێك لە سەر پۆستی سەرۆك كۆمار نەكراوە و ئەو هەواڵانەی بڵاو دەكرێنەوە دوورن لە ڕاستی.

ئەوە لە كاتێكدایە كە هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كاندیدی جیاواز دەچنە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.


وشە - وشه‌