وەزیری ناوخۆ لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمەریكی كۆبووەوە

:: PM:05:47:14/02/2026 ‌
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمەریكی كۆبووەوە و پابەندی و دابینكردنی ژینگەیەكی سەقامگیر و دۆستانە بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی و هاوبەشێتیەكی درێژخایەن لەگەڵ ئەو وڵاتە دووپات كردەوە.

ئەمڕۆ شەموو 14ی شوبات، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە كراوە كە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەگەڵ  ژووری بازرگانیی ئەمەریكی كۆبووەتەوە. 

وەزیری ناوخۆ سوپاسی ژووری بازرگانی ئەمەریكی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

دووپاتی كردووەتەوە كە هەرێمی كوردستان پشتگیری لە وەبەرهێنان و بەشدارییەكانی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت دەكات و پابەندە بە دابینكردنی ژینگەیەكی سەقامگیر و دۆستانە بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی و هاوبەشێتیەكی درێژخایەن.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم