گوتەبێژی یەكێتی: كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك بارزانی زۆر ئەرێنی بوو

:: PM:06:20:14/02/2026 ‌
دوای كۆتایهاتنی كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، گوتەبێژی حزبەكە رای گەیاند، كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی زۆر ئەرێنی بووە، بەڵام جارێكی رێككەوتن نەكراوە. 

ئەمڕۆ شەموو 14ی شوبات، كاروان گەزنەیی گوتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی نێوان سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی زۆر ئەرێنی بووە، بەڵام رێككەوتن نەكراوە.

ڕوونیشی كردەوە كە كەشێكی زۆر ئەرێنی بۆ ڕێككەوتن هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كۆبوونەوەكان بەردەوامە ناتوانین زانیاری كۆتایی رابگەیەنین. 

لێدوانی گوتەبێژی یەكێتی لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان گوتبووی، هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە دوای ئەوەیش گوتەبێژی یەكێتی دووپاتی لەوە كردەوە. 




وشە - وشه‌