لە درێژەی دیدارەكانیدا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ڕادۆسلاڤ سیكۆرسكی وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، برەودان بە پێوەندییەكانی پۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا تاوتوێ كرا. هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی بەهێزكردنی هاریكاریی هاوبەش كردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەدا كە خزمەت بە گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری دەكەن.
لای خۆیەوە، سیكۆرسكی ستایشی پێگەی هەرێمی كوردستانی لە ناوچەكەدا كرد و ئامادەییی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەكان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا دووپات كردەوە.