یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دابەش دەكرێت و پارەكەشی زیاد كراوە

:: AM:09:31:15/02/2026 ‌
داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكرێت شوێنەكانیان ئامادە بكەن، لەم هەفتەیەوە دابەشكردنی بەشەخۆراكی نوێ دەست پێ دەكات، بەپێی بڕیارێكی عێراقیش بڕی پارەكەی زیاد كراوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌ك  بە "وشە"ـی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا بەشەخۆراكی سەبەتەی یەكەمی ساڵی 2026 دابەش دەكرێت.

زیاتر گوتيشی، داوا لە بریكارەكان دەكەین پەلە بكەن لەو بەشەخۆراكەی لایان ماوە، بەزووترین كات دابەشی بكەن بەسەر هاووڵاتییان و دوكان و شوێنیان خاوێن و ئامادە بكەن، چونكە لەم هەفتەیەوە بەشەخۆراكی نوێ دەست پێ دەكات.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پارەی بەشەخۆراك زیاد كراوە و لەم مانگەوە لە بەرانبەر پێدانی هەر پشكێك بۆ یەك كەس، بڕی هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت.


وشە - رامیار جەواد