كەشناسی: سبەی ئێوارە تا بەرەبەیانی چوارشەم بەفر و باران ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە

:: AM:10:52:16/02/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاو كردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەكان، سبەی ئێوارە تا بەرەبەیانی چوارشەم، بەفر و باران ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لەبارەی كەشی پێشبینكراوی ئەمڕۆ دووشەم 16ـی شوبات دەڵێت: ئاسمان بەگشتی پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

هەروەها پلەكانی گەرما نزیكەی دوو پلە بەرز دەبێتەوە و بەگوێرەی راپۆرتی بنكەكانی چاودێری كەشوهەوا، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران و بەرزترین پلەش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تۆمار دەكرێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر 20 پلەی سیلیزی 
پیرمام 17 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆك 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان 23 پلەی سیلیزی

هەروەها لەبارەی كەشی پێشبینیكراوی سبەی سێشەم 17ـی شوبات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام لە كاتەكانی ئێوارە تا بەرەبەیانی چوارشەم 18ی شوبات، نمەباران و بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكور و باكوری رۆژهەڵات دەبارێت، هەروا پلەكانی گەرما لەگەڵ پێوانەكانی ئەمڕۆدا جیاوازییەكی ئەوتۆیان نابێت. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی سێشەم:
هەولێر : 20  پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 18  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 11  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 22 پلەی سیلیزی



وشە - سۆران عەزیز