بەشە وانەی قوتابخانەكان كەم كرایەوە

:: PM:01:21:16/02/2026 ‌
بە بڕیارێكی وەزیری پەروەردە بڕیار درا لە مانگی ڕەمەزاندا، بەشە وانەی قوتابخانەكان كەم بكرێتەوە، هەر وانەیەك دەكرێتە 35 خولەك.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی شوبات، لە بڕیارێكی وەزیری پەروەردەدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی كاتی بەشە وانەكان لە قوتابخانە حكوومی و ناحكوومییەكان.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو بڕیارە جگە لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەكانە، هەروەها ئەو كەمكردنەوەیە بۆ (35) خولەكە.

 بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ گشتاندنێك ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان كرا.



وشە - رامیار جەواد