سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق دەكات

:: PM:01:47:16/02/2026 ‌
سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق كرد، باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق سڵاوی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

ئەمڕۆ دووشەم 16ی شوبات، لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە ئوسامە ئیبراهیم نفاع باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق سڵاوی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆك بارزانی گەیاند. دووپاتی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە پێوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری جیاجیادا پەرە پێ بدات. هەروەها سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی باڵوێزی هەنگاریا، پێشوازیی لە فراوانبوونی پێوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا كرد.

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەی تیرۆر و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش، پێویستیی هاوئاهەنگیی نیودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە دەركەوتنەوەی مەترسییەكانی تیرۆر لە ناوچەكە. 

بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی سووریا و هەروەها پرۆسەی سیاسی عێراق، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.



وشە - رامیار جەواد