گۆڕانی گردەكە بایكۆتی كۆنفرانسیان كرد

:: PM:01:59:16/02/2026 ‌
لە كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری كەركووكدا دەیان كێشە هەیە، دواجار باڵی گردەكە كۆنفرانسیان جێهێشت و بایكۆتیان كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی شوبات، سەعید كاكەیی ئەندامی كۆنفرانسی گۆڕان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێمە بڕیارمان دا كۆنفرانس بایكۆت بكەین، چونكە دەستوەردانی حزبی لەو كۆنفرانسە هەبوو.

زیاتر گوتی، چەندان ئەندام كۆمیتە و ئەندام مەڵبەند لەناو كۆنفرانسدا هەن، بۆیە سكاڵا لە دادگا تۆمار دەكەین و بەو كۆنفرانسە ڕازی نین.

پەیامنێری "وشە" لە كەركووك پێی ڕاگەیاندین، بۆ هەموواری پەیڕەوی ناوخۆ لە كۆی 781 دەنگ بە دەنگی 491 دەنگ بە بەڵێ‌ بڕیار درا خوێندنەوەی پێڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان بەدەنگدانی ئاشكرا بێت.

باسی لەوەش كرد، لەم پرۆسەیەدا 291 كەس دژی بوون و هۆڵی كۆنفرانسیان بەجێهێشت، زۆرینە مانەوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.



وشە - رامیار جەواد