بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی دەرچووە، بەمەیش چارەسەری كێشەكەیان كرا و دەتوانن لە زانكۆ بخوێنن.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی شوبات، لە نووسراوێكی فەرمیدا بەژمارە (3211) كە واژووی بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، فەرمانی وەزاری بڵاو كرایەوە كە تێیدا كێشەی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامییەكانی سەربە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، چارەسەر كرا و لە زانكۆ وەردەگیرێن.
لە فەرمانەكەدا هاتووە، بڕیار درا بە وەرگرتنی ئەو قوتابیانەی كە ناویان لە لیستی هاوپێچ هاتووە بۆ ئەو شوێنانەی لە بەرانبەر ناوەكانیانە.
ژمارەی ئەو قوتابیانە 165 قوتابی بوو و نەیاندەتوانی لە زانكۆ بخوێنن، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی خوێندنی باڵا كێشەكەیان بۆ چارەسەر كردن.