بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق رای گەیاند، لەمڕۆ سێشەمەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە كارەبا لە فیدەرەكانی ناو گەڕەك و كۆڵانەكانی شارەكە نابێت. ئەم بڕینە بەهۆی ئەنجامدانی كاری چاكسازی و ئامادەكارییە بۆ پڕۆژەی رووناكی.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق، ئاگاداری هاووڵاتییانی شارەكە دەكاتەوە كە لەمڕۆ سێشەمەوە لە سەعات هەشتی بەیانی تا ئێوارە، كارەبا لە فیدەرەكانی ناو گەڕەك و كۆڵانەكانی سەیدسادق نابێت.
ئەم بڕینە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت و مەبەست لێی ئەنجامدانی كاری چاكسازی و ئامادەكارییە بۆ پڕۆژەی نوێی رووناكی.