حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خزمەتگوزارییەكی تری بۆ فەرمانبەران زیاد كرد، بەپێی ئەو خزمەتگوزارییە چیتر پێویست ناكات فەرمانبەر بۆ مامەڵەكانی زۆربەی بەڵگەنامەكان لەگەڵ خۆی ببات.
ئەمڕۆ سێشەم 17ـی شوبات، لە ئەپی KRDPASS كە تایبەتە بە فەرمانبەران و مووچەخۆران، خزمەتگوزاریی جزدان كارا كرا و ئێستە دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.
لە بەشی جزدان دەتوانیت ناسنامەكانی كەسی و خێزانەكەت هەڵبگریت و بەشێوەی دیجیتاڵی هەر كاتێك پێویست بوو بەكاری بهێنیتەوە.
لە بەرنامەكەدا دەتوانی لە رێگەی كامێری مۆبایلەكەت سەرجەم بەڵگەنامەكان سكان بكەیت و هەڵیبگریت بەشێوەی دیجیتاڵی، دواتر بەكاری بهێنیتەوە لە مامەڵەكان كاتێك پێویست بوو.
KRDPASS خزمەتگوزارییەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەران، دەتوانن دوای دابەزاندنی ئەپڵیكەشینەكە و داخلكردنی كۆدی فەرمانبەری" بایۆمەتری"، ڕاستەوخۆ سوود لەو خزمەتگوزارییە وەربگرن و چەندان خزمەتگوزاریی تریشی تێدایە.