دەوامی زانكۆش كەم كرایەوە

:: PM:12:15:17/02/2026 ‌
بۆ كەمكردنەوەی گوشاری خوێندن لەسەر قوتابیان و پشووی زیاتر بۆ مامۆستیان لە مانگی رەمەزان، زانكۆی سەڵاحەدین بڕیاری دا.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی شوبات، سامان عەبدوڵا بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین، بە "وشە"ـی راگەیاند، دەوامی فەرمانبەران و قوتابییانی زانكۆی سەڵاحەدین لە مانگی ڕەمەزان رێكخرایەوە.

زیاتر گوتی، بڕیاری درا دەوامی فەرمی فەرمانبەران سەعات هەشت و نیوی بەیانی بۆ سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ كەم بكرێتەوە.

روونی كردەوە، لەبارەی دەوامی قوتابیان بەپێی خشتەی كۆلێژ و بەشەكان، قوتابیان وانەكانیان دەخوێنن.

ئەوە لە كاتێكدایە بۆ فەرمانبەران بڕیار دراوە، سەعاتێك دەوام كەم بكرێتەوە و تا كۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام بێت.



وشە - رامیار جەواد