كەی مووچەی مانگی دوو خەرج دەكرێت؟

:: PM:01:39:17/02/2026 ‌
هەرێمی كوردستان دەستی بە ئامادەكاریی كردووە بۆ ئەوەی تا پێنجشەم لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ئامادە بكات، رۆژی یەكشەمیش رەوانەی بەغدای دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی شوبات، سەرچاوەیەكی تایبەت بە "وشە"ـی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە كراوە و لە گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان پەسند كراوە، ئەوەی ماوەی تەرازووی پێداچوونەوەیە و تا رۆژی پێنجشەم تەواو دەبێت.

ئەوەش زانراوە،  هەرێمی كوردستان لە نێوان 20 بۆ 25ی ئەم مانگە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانە بەغدا دەكات، لەگەڵ پەسندكردنی ڕاستەوخۆ بە كەمتر لە 24 سەعات، 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەنێرێت.

ئەوەی دەمێنێتەوە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراقە، لە نێوان 25 بۆ 28 مانگ بۆ دارایی عێراق دەنێرێت، بەمەیش بڕیاری ناردنی مووچە دەردەچێت.

مانگانە نوسراوێك لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت، كە ئاماژە بە بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات.

بۆیە ئەگەر عێراق كێشە دروست نەكات وەك هەموو جارێك، ئەوا بە دڵنیاییەوە لە كۆتایی مانگ مووچە خەرج دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد