عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، ناڕاستەوخۆ وەڵامی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێی دایەوە كە گوتبووی هەندێك حزب بچووكن و مامەڵەیان لەگەڵدا ناكەن.
عەلی حەمەساڵح لە پەیامێكی ڤیدیۆی دەڵێ، بێشەرمیی وەك / شاسوار/ بێسنوورە، تۆ زیندانی كرابووی و ئێستە بە پارە و كۆمپانیا و زەوی هاتوویتەتە دەرەوە، رەخنە دەگری كە حزبەكانی تر خۆیان رادەستی دەسەڵات ناكەن.
زیاتر گوتی، ئەوە ئەوپەڕی بێشەرمییە و تۆ لە پێناو بەرژەوەندیی خۆت دەنگی خەڵكت فرۆشتووە، "بزنس بە دەنگی خەڵكەوە ناكەین".
ئەوەیشی گوت، شاسوار داوای چوار پۆستی كردووە، گوتوویانە نا دووت بەردەكەوێ.
قسەكانی عەلی حەمەساڵح لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ شاسوار و بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكەیش، رەخنەی لە حزبەكان گرت كە نەچوونەتە بەرەی یەكێتی و نەوەی نوێ.