لەلایەن یەكێك لە كۆمپانیاكان، پێدانی ئۆتۆمبێل بە قەرزی درێژخایەن بە مامۆستایان دەستی پێ كرد. نوێنەرێكی مامۆستایانیش دەڵێت پێشەكییەكەی زۆر كەمە.
ئەمڕۆ سێشەم 17ـی شوبات، رێبوار خۆشناو مامۆستاى زانكۆ، بە "وشە"ـی راگەیاند، كۆمپانیای GAC Motor ئۆتۆمبێل بە قیست دەدات بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
زیاتر گوتی، پوختەی گرێبەستی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و كۆمپانیای GAC Motor، بریتییە لە نووسراوێكی فەرمی و گرێبەستێك لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و كۆمپانیای القدرە العربیە (ویكلی سەرەكی GAC Motor) بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەت.
ئاماژەی بەوەش كرد، خاڵە سەرەكییەكانی گرێبەستەكە:
1-كڕین بە شێوازی نەقد (كاش):
ئەگەر بە كاش ئۆتۆمبێل بێتە كڕین، كۆمپانیا داشكاندن دەكات لە نێوان 500 هەزار دینار بۆ ملیۆنێك و 500 هەزار دینار لە نرخی گشتی.
گەرەنتی ساڵانە: پێنج ساڵ یان 150 هەزار كیلۆمەتر (كامیان زووتر تەواو بوو).
2-كڕین بە شێوازی قیست (The Installment Plan):
شێوازی پێدانی پێشەكی بەپێی مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكان دەگۆڕێت:
• مۆدێل 2024: پێشەكی 20%ی نرخەكەی دەدرێت.
• مۆدێل 2025: پێشەكی 25%ـی نرخەكەی دەدرێت.
• مۆدێل 2026: پێشەكی 30%ـی نرخەكەی دەدرێت.
• ئۆفەری تایبەت: ئەگەر كڕیار 50%ـی نرخەكەی وەك پێشەكی بدات، ئەوا بڕی ماوە دەتوانێت لە ماوەی 10 مانگدا بداتەوە بەبێ هیچ زیادە (سوود)ـێك.
3- ماوەی دانەوە و ڕێژەی سوود:
• بڕی پارەی ماوە دابەش دەكرێت بەسەر 36 مانگدا (سێ ساڵ).
• ڕێژەی زیادە (تحمیل)