سەرۆكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رای گەیاند، رێی هاملتۆن بە تەواوی داخراوە، ئەوەیش دوای ئەوەی شاخێك لەو سنوورە داڕما.
كەمێك لەمەوبەر، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرۆكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رای گەیاند، دوای دارووخانی بەشێك لە شاخ لە رێی هاملتۆن، نزیك بازگەی ناوپردان ئیستە رێگایەكە بە تەواوی داخراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە تیمەكان هەموویان سەرقاڵی گەیاندنی ئامێری پێویستن بۆ خاوێنكردنەوە و داوایشی لە هاووڵاتییان كرد ئەو رێگایە بەكار نەهێنن.