مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان هاتووە، بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و بەخشندەیی بێت.
هەروەها دەڵێ، لە خودای مەزن نزاكارین كە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەك قبوڵ بكات.
جێی ئاماژەیە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، سبەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە و مانگ بینراوە.