گۆڕانكارییەكان بەهۆی رەمەزانەوە سبەی دەست پێ دەكات

:: PM:07:23:17/02/2026 ‌
بە بۆنەی مانگی رەمەزان كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە سبەینێوە گۆڕانكاری لە كاتی دەوام و ناوەندەكانی خوێندن دەست پێ دەكات. 

لە سبەینێوە، دەوامی فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەعاتێك كەم دەبێتەوە هەروەها دەوام لەسەعات نۆی بەیانی دەست پێ دەكات. 

هەروەها لەناوەندەكانی خوێندن، وانەكانی خوێندن لە 40 خولەكەوە دەكرێنە 35 خولەك و بەو پێیەیش دەوامی ناوەندەكانی خوێندن سەعاتێك زیاتر كەمتر دەبێت لەكاتی ئاسایی. 

پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رای گەیاندبوو كە بەبۆنەی مانگی رەمەزان دەوام لە فەرمانگەكاندا سەعاتێك كەم دەكرێتەوە و سەعات نۆی بەیانی دەوام دەست پێ دەكات. 

جێی ئاماژەیە كە هەموو ئەو گۆڕانكاریانە لە سبەی چوارشەمەوە دەست پێ دەكەن، ئەوە لەكاتێكدا بەشێك لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران پێیان وابوو لە رۆژی یەكشەمی داهاتووەوە گۆڕانكارییەكان دەست پێ دەكات. 




وشە - وشه‌